...وه‌رگێڕانی چه‌ند شێعرێکی لۆرکا و چه‌ند په‌يڤێکی ترسنۆکا
رامان سۆفی سوڵتانی

يه‌کپارچه‌يی جوانی ناسانه‌ی وشه و رسته، ده‌گه‌ڵ ده‌روونی ئاوێنه‌يی شێعر لێک ده‌ترازێ.يه‌کپارچه‌يی ناوه‌ڕۆک و ڕواڵه‌تی شێعر به ده‌سته ئاشقه‌کانمانه‌وه هه‌ڵده‌پڕووکێن.چ گوناحه چ گوناح...جريوه‌ی ناو قورگی وشه باڵداره‌کان ده‌خنکێنين،تا هه‌ندێک که‌ره‌سته‌ی خاو و زانياری گشتی ، هاوواتاو شتی تر بگوێزينه‌وه بۆ ناو جوغرافيای زمانێکی تر و بۆ نێو به‌سته‌رێکی تر.
.ئيتر ئه‌مه سه‌ر له به‌ری کێشه‌ی کاری وه‌رگێڕانه ،جاتۆ وه‌ره ئه‌م مامه‌ڵه‌يه ده‌گه‌ڵ خسڵه‌ته تايبه‌تيه‌کانی شاعيرانی لووتکه‌ی وه‌ک لۆرکا دا بکه.شێعری لۆرکا سه‌مايه‌کی سێحراوی وئه‌زه‌ليه ،تۆ ئه‌گه‌ر زۆر لۆرکايانه بژی ته‌نيا ئه‌توانی په‌يکه‌رێکی زه‌ريفی لێ دابتاشی و به‌س.
وه‌ڕگێڕانی شێعر يانی ڕاو کردنی واتا سه‌رچڵه‌کانی مانه‌وه،يانی کوشتنی بيانووه نهێنيه‌کانی ئاشق بوون،يانی چی و چی و چی....کاتێ که خۆم هاتووم ده‌ست ئه‌نێمه بينه قاقای کۆتره سڵۆکه‌کانی ڕازستانی ده‌روونی لۆرکا و له رکه‌ی چه‌مکه يه‌کلاکراوه‌کانی خۆمدا پێشکه‌شتانی ده‌که‌م ئيتر چ بيانويه‌ک هه‌يه له وه زياتر :"وه‌رگێڕانی نه‌ستی ناوشياری لۆرکا بۆ ئه‌وه‌يه مێژووی ئه‌و فه‌رته‌نه بنووسمه‌وه که له کاتی ڕه‌هاييم له که‌ناره‌کانی شێعريدا ،هه‌ژاندوومی.با ڕاستگۆتر بم :،بۆ ئه‌وه‌يه ببم به خاوه‌نی به‌شێکی سه‌ير جادوويی لۆرکاو بۆ ئه‌وه‌يه...
قه‌سيده‌ی کۆتره لێڵه‌کان
به‌سه‌رلک و پۆپی داری ئه‌شکه‌وته‌وه
دووکۆتری لێڵم بينی
يه‌کيان هه‌تاو بوو
ئه‌وی تريان مانگ
!"دراوسێ خونچيله‌که‌نم"
من وام پێ کوتن
"ئاخۆ بڵێی گۆری من له کۆی بێ؟"
...له ئاته‌گی داوێی منا
.هه‌تاو کوتی:
..."له ناو قورگی منا"
مانگ کوتی:
منيش که‌زه‌ويم نابووه سه‌ر شانه‌کانم و هه‌نگاوم ده‌نا
دوهه‌ڵۆم بينی له به‌فرو
...کچێکيش سه‌رتاپا ڕووت و قووت
که ئه‌ميان ئه‌وی تر‌و
.کچه‌که‌ش هيج که‌س نه‌بوو
!"ئه‌ی هه‌ڵۆ بچکۆڵه‌کان
:"من وام پێ کوتن "
"ئاخۆ بڵێی گۆڕی من له‌کوێ بێ"!؟
"له‌ئاته‌گی داوێنی منا "
:هه‌تاو کوتی"له‌ناوقوڕگی منا "
:مانگ کوتی
به‌سه‌ر لقی داری ئه‌شکه‌وته‌وه
دوو کۆتری ڕووت و قووتم بينی
ئه‌ميان ئه‌وی تر بوو
.هه‌ردوکيان هيچ کاميان نه‌بوون
ڕه‌نگه ئێره مه‌زاره‌کی لۆرکا بێ *****************
قه‌سیده‌ی ئاوی زه‌ریا
پێکه‌نی زه‌ريا له دووره‌په‌ڕ
.ددانه‌کانی که‌ف و لێوه‌کانی ئاسمان
!-تۆ خه‌ريکی چ ده‌فرۆشی ئه‌ی کچۆڵه‌ی دڵشکاوی سنگ و مه‌مک ڕووت؟
-خه‌ريکم ئاوی زه‌رياکان ده‌فرۆشم گه‌وره‌م-؟
-ئه‌ی تۆ
کوڕه ڕه‌شتاڵه‌که؟!
چيت له‌خوێنتدا هه‌ڵگرتووه؟
-ئاوی زه‌رياکانم هه‌ڵگرتووه گه‌وره‌م.
-له کوێوه هه‌ڵده‌قوڵێ ،ئه‌م هه‌مووه فرمێسکه سوێره دايه گيان؟
-ئاوی زه‌رياکان هه‌ڵده‌وه‌رێنم گه‌وره‌م
ئه‌ی دڵی من و ئه‌و تاڵيه جه‌رگبڕه
له کوێوه دێ؟
-ئاوی زه‌رياکان سه‌ير تاڵه گه‌وره‌م.
پێکه‌نی زه‌ريا له دووره‌په‌ڕ
ددانه‌کانی که‌ف و
لێوه‌کانی ئاسمان.
*****************
دره‌خت،دره‌خت
]
دره‌خت،دره‌خت
وشک وسه‌وز
خه‌ريکه زه‌يتوون ئه‌ڕنێ
کيژی له‌بار.
بای سه‌وداسه‌ری مناره‌کانيش
خۆ له‌به‌ژنی ده‌ئاڵێنێ.
تێئه‌په‌ڕن چوار شۆڕه‌سوار
به‌سه‌ر ماينی ئه‌ندلۆسیه‌وه،
جلکی سه‌وز و شين له‌به‌ردا
فه‌ڕه‌نجی شۆڕی ڕه‌ش به سه‌رشانه‌وه
-"وه‌ره با بچينه کۆردۆبا...کيژێ!"
ئه‌و کچه ئاوڕی لێ نه‌دامه‌وه.
ڕاده‌برن سێ گابه‌زێن
که‌ڵه‌گه‌ت،
به‌ژن وه‌ک تووله‌نه‌مام
به‌جل و به‌رگی ليمۆيی و
شمشێری له زێوی قه‌ديم .
-"وه‌ره با بچينه سويل کيژێ!"
ئه‌و کچه ئاوڕی لێ نه‌دامه‌وه.
ده‌مه‌و زه‌رده‌په‌ڕ،
که هه‌تاو تيشکی ئه‌رخه‌وانی ده‌پڕژێنێ
ڕاده‌برێ لاوێک
به‌جانتايه‌ک پڕ له گوڵی سوور‌و سه‌راسۆيی مانگه‌وه
" وه‌ره با بچينه کۆردۆ با...کيژێ"
ئه‌وکچه ئاوڕێکی لێ نه‌دامه‌وه
ئێستاکه‌ش خه‌ريکه زه‌يتوون ده‌ڕنێ
کيژی له‌بار
ئاڵا و له‌باڵای
مه‌چه‌کی خۆڵه‌مێشی با-ش
دره‌خت،دره‌خت
وشک و سه‌وز









ورادی له یه‌کێک له که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ری له نۆروێژ کرایه‌وه. ئه‌و پێشانگایه بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ به‌رده‌وام بوو که ده‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رم به‌ره‌وروو بوو.
جێی ئاماژه‌یه که تابلۆکان له سه‌ر پێشێل کردنی مافی ژنان و مافی مرۆڤ له ئێران به گشتی وگه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی کێشرابووه‌نه‌وه. 








در سال‌روز جهانی زن و به بهانه تفسیر/دعا/ از عشق و سفر خونینش



