له‌غوربه‌ته‌وه بۆ غه‌ریبی دایکم - دیاکۆ مرادی
-تازه
هه‌ناسه بێ پشووه‌کانتم ده‌ژمارد
تازه
ت ا ز ه -
ئه‌رێ دایکۆڵه ،
کاتێک دواین ته‌له‌فۆنت بۆ کردم - دۆینێ شه‌و -
چه‌ند ماچت بۆ به‌رێکردم؟؟؟؟
وه‌یلۆ وه‌یلو وه‌یل
ماچه‌کان
له کۆڵانی هێڵی ته‌له‌فۆن-دا
ون و سه‌رگه‌ردانن !!
ئه‌وه‌تا
گووتی ماچه کان له لای منن:
دوێ شه‌و پیاوێکی حیز ته‌له‌فۆنی بۆ کردم
وه‌یلۆ وه‌یلو وه‌یل
دایکه ! دایکه
هۆ ده‌سته خوشکه‌که‌ی سارا
تکایه
پێوه‌ندی پێوه بگره و
ماچم بۆ ره‌وانه که.
وه‌یلۆ وه‌یلو وه‌یل
وه‌یلۆ وه‌یلو وه‌یل
ئه‌رێ دایکۆڵه
کام خاکی حیز
عاشقی له‌شت بوو - به چاو تروکاندنێک -
خۆت دۆڕاند؟
- تکایه جوابم ده‌وه
جواب.
وه‌یلۆ وه‌یلو وه‌یل
تۆ ده‌زانی
ئیتر له‌و رۆژان - ه
نیشتمان ،
روانینی گه‌زیزه‌کانی فه‌رامۆش کردووه،
و - ئێمه‌ش -ی
چاوه‌ڕوان هێشتۆته‌وه
وه‌یلۆ وه‌یلو وه‌یل
وه‌یلۆ وه‌یلو وه‌یل
تکایه
بۆ دواین جار
نه‌رم نه‌رم
له سۆهه‌یلی چاوه‌کانی
-مان- دا
/نا/
ب
ب
ا
ر
ێ
- و ب
ا
ر
ا
ن
دووپات که‌وه
وه‌یلۆ وه‌یلو وه‌یل
وه‌یلۆ وه‌یلو وه‌یل
تکایه
وه‌کو - کانی
ووتاری سه‌وز بوونه‌وه‌مان
به رامێشی هه‌نیسکه‌که‌ن
شیرن - انه
بۆ
من ،
به‌هار ,
زریان،
هانا،
نیما،
........،
........،
........،
........،
................................ به یادگار بێنه‌وه
له دایك بوونێكی دیكه