سڵاو هاورێیانی خه‌یاڵاویم
پیته ئاوسهکانی پێنووسێکی حه‌رام
شه‌وه رازاوه‌کانی هه‌تاوێکی دزێوه
له ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچێکی زیزهوهوه
را هاتووه و
کۆمه‌ڵگای بێ سنووری کێشه ده‌هاژێنێ هاوڕێ.
**********
ڕێئالتر له کام تراویلکه، که باران تینوویه ...
پیاوه‌تیم له مانگیش سهڵتره
ئه‌ی ئه‌وه نییه
خه‌ونه‌کانم خه‌ته‌نه ده‌کا
بۆ ئه‌وه‌ی هیچ سێ شه‌ممه‌یه‌ک شه‌یتانی نه‌بم به خۆمه‌وه
له‌وانه‌یه ئه‌وه قسه‌ی خۆم بێ
ئه‌رێ مژینی لێوی کوڕێک پیرۆزتره
یان زیاره‌تی قفڵی ده‌رکه داخراوه‌که‌ی خودا ؟
ئه‌وه‌ش قسه‌ی پیرهکچێکی تۆبه‌کار بوو
پڕمه‌پڕمی له‌ش پیسی دێ و
هه‌ور به‌رده‌وام کوڕه
گوڵیش قه‌حبه‌یه‌کی دیل به ئایه‌تی نیشتمانه‌وه .
ئه‌رێ گوڵه‌کانیش پێریۆد ده‌بن ؟
ئه‌مه پرسیاری بولبولێک بوو
خشپه خشپی پیرهکچێکی وه‌ریو دێ و
پاییزیش پێریۆد،
به ده‌م شه‌رمه‌وه هه‌نارێک تره‌کی و
مه‌مکیش نیه.
سه‌رماوه‌زیش سه‌رخۆش، وێڵی ده‌سنووسێکی خودا
بیانووکانی ته‌نیایی مانگ ده‌لاوێنێته‌وه .
* * *
من ده‌ڵێم:
پیاوه‌تی و مانگ / به‌دمه‌ستی و نوێژ
پیره‌کچ و هه‌نار / هه‌ڵوێست و باران .
شه‌ڕوان و مێرووله / وههم و سڵاو
چاوه‌ڕوانی و باوه‌ش / سووتیهن و قۆچه‌قانی
ههقلیمهقۆ و به‌ندی 15 ی یاسای بنه‌ڕه‌تی
هیچ و ماچ و سه‌رماوه‌ز و سێ شه‌ممه
من ده‌ڵێم ئێره‌یه مه‌مله‌که‌تی 09
لێره مانگیش جۆرێکه له عاره‌قی سه‌گی و
مه‌جنوونیش سیپ چییه‌کی چاوحیزی گه‌ڕۆڵ .
لێره هه‌موو شه‌وانه کاتژمێر 18 : 9 خوله‌که و
ئه‌ستێره‌ش ته‌نگاو .
لێره هه‌موو ڕۆژانه کاتژمێر 18 : 9 خوله‌که و
خۆره‌تاویش رووت و قووت .
لێره قاوه‌ڵتوون و ئێواران و پارشێو و
ته‌نانه‌ت به‌رزه‌خیش
کاتژمێر 18 : 9 خوله‌که
که‌چی مه‌مکه‌کانت به‌رده‌وام پیر ده‌بن .
ئێره مه‌مله‌که‌تی 09
لێره هێمنی به گژ شاڵاودا دێته‌وه و
په‌نجه‌کان ته‌نیا بۆ خاوێن کردنه‌وه‌ی قوون و که‌پۆ و که‌لێنی ددان و
ئاماژه‌ی سیخووڕی و
په‌له‌پیتکه‌ی تفه‌نگ و
خاوکردنه‌وه‌ی خۆمان به‌کار دێ
ئێمه هه‌ر هه‌موومان
ئاوسین به خۆمان
ڕه‌نگه به‌و زوویانهش
کاسه‌ی ئاوده‌ستخانه و
ئاوه‌ڕۆیی حه‌مامیش بزێن
من ده‌ڵێم: پسدانی ئاوی گه‌رم پێومانگی خۆیه‌تی و
له‌وانه‌یه دوانه‌یه‌کی که‌م ئه‌ندامیش بزێنێ ... لێره .
ئه‌وه‌م له قه‌حبه‌یه‌کی دژبه‌ر بیست .
ئه‌رێ بشێ مانگیش خوازبێنی هه‌بێ...؟
کێ ده‌ڵێ مانگ کچه ؟
ڕه‌نگه مانگیش نقێمه بهرهڵڵاکهی ئه‌نگووستیله‌ی قه‌حبه‌یه‌ک بێ
یان گۆی مه‌مکی ده‌زگیرانه‌که‌م .