دواین نۆستالۆژی


ئەمە کڵپەی عەشق نییە
ڕشانەوە و دوا هێڵنجی کوڕێنەی
پیاوێکی ونبو لە ئاپۆڕەی مەیخانەکانی
وڵاتێکی بەفرینە.
ئەمە ناڵەی دوا چێژی
هاوسەرینی دوو عەشقا نییە....!!!!
ئەمە لوورەی 
شەڵڵاقی بایەکی ساردە
لە چێرەی و روومەتی 
کوڕینەی ڕۆحێکی سەرگەردانە!!!!!


#########


من پیاوەتیم
لە سوڵتان بایەقوب
جێ هێشتۆ
تا کچێنی بە ساڵا چوی وڵاتەکەم
بۆنم پێوەکەن تا 
دەست لە خەونە نەزۆکەکانم هەڵگرن و 
مرادخانێکەم لە جانتای لچێنی دایکم
بکەن بە خەڵاتی
تاڵە موی داپیرەم
تا قاسیدی
بیگەیەنێتە
ئامێزی
دایکم....
......................
..............................
..................................
............................................
................................................
١٨ ئاپریلی ٢٠١٣/ نۆروێژ