((پێهاتنی(اعترافات) دڵهه‌ژێنی كه‌سێك له‌وپه‌ڕی قافڵه‌ی وشه‌كانه‌وه))
((پێهاتنی(اعترافات) دڵهه‌ژێنی كه‌سێك له‌وپه‌ڕی قافڵه‌ی وشه‌كانه‌وه))
ن: سه‌ییدعه‌لی ساڵحی
و: جه‌لال هانیسی
من ئه‌م نیشانه ساكاره ده‌زانم
ئه‌سته‌مه كه بێژم شاعێرم
بڕێك جار ئه‌ركی من
واژوی واژه‌كانه
ده‌مێك ساڵه له شه‌وقی هاوڕێیه‌تی تۆ
تا كازیوه به خه‌به‌ر ده‌بم
هه‌تا به‌رامه‌ی وشه‌كان و له‌نجه‌ی ته‌واوی پیته‌كان
بژنه‌وم
هه‌رجاره
هه‌رجاره كه دێنه دیده‌نم
هه‌موو ژنن
وشه‌كان ژنن
پیته‌كان ژنن
نوسین و نوور و هیوا و ئه‌وین و
جیهان
ژنه
ژن پاكه
هه‌رجاره
هه‌رجاره كه دێنه دیده‌نم
ده‌لێن دووباره بۆت
ئاوازێكی ترمان له ئه‌زه‌ڵه‌وه هێناوه
ته‌نیا تۆ ئاماده‌ی خوڵقاندنی باران و ماچ به
ده‌ڵێن ئێمه
به هۆی هۆگری به مرۆڤایه‌تیه‌وه هه‌ڵمان بژاردووی
منیش چه‌شنی واژه‌كان له‌كاتی شێعرا
هه‌وه‌س ئه‌كه‌م،كه‌یف ئه‌كه‌م،هه‌ڵده‌ستمه‌وه
هه‌ڵده‌ستمه‌وه بۆخۆم سه‌ما ئه‌كه‌م
من له عێشقه‌وه فێر بو وم كه ئازادم
ئازادم و ئیجازه‌م هه‌یه له ده‌ریا بدوێم
له مانگ،له خه‌ڵك بدوێم
له ژن،له ژیان قسه بكه‌م
من ئه‌زانم
هیچ كازیوه‌یه‌ك چه‌شنی رووناكی واژه نییه
من ئه‌م نیشانه ساكاره
له كازیوه فێر بووم
ئه‌سته‌مه خۆم بێژم زۆرشاعێرم،
به‌ڵام زۆرشاعێرم.
له دایك بوونێكی دیكه